ته‌لار له‌تیف: فه‌رمانه "وەلائیەکەی" دادگای فیدراڵی په‌یوه‌ندیی به ته‌واوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه نییه
وێستگه نیوزـ
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دادگای فیدراڵی تانە لە بڕیارەکەی کۆمیسیۆن بۆ هەڵپەساردنی رێکارەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ده‌دات و پێی وایه، فه‌رمانه "وەلائیەکەی" دادگای فیدراڵی په‌یوه‌ندیی به ته‌واوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه نییه.
تەلار لەتیف، لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی به میدیاكانی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه: سەبارەت بەهەڵپەساردنی پرۆسەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستا، لەرێگەی بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنەوە تانە لەبڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران دەدەن.
به‌وته‌ی ته‌لار له‌تیف، فه‌رمانه "وەلائیەکەی" دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق پەیوەندیی به چۆنیەتی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمان بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردنه‌وه هه‌یه، نەوەک تەواوی پرۆسەکە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م رێككاره‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راگیران، وتیشی: له‌دوای بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بریاری راگرتنی كاره‌كانی به‌شێوه‌كی كاتی دا تا كاتی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵای تۆماركراو له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن.
وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق راشیگه‌یاند: تائێستا دیار نییە كه سکاڵاکە یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌و رێکارەکانی کۆمیسیۆن دەستپێده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به تانه‌دانیش له بریاره‌كه، ناوبراو وتی: ده‌كرێت بڕیاری ئەنجومەنی کۆمیسیاران بە راگرتنی رێکارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە دەستەی دادوەری تانەی لێبدرێت.
راگرتنی كاره‌كانی كۆمسیۆنی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی دووشه‌ممه، 6ی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە رێگەی بریکارەکەیەوە، سکاڵایەکی لە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان له دادگای فیدڕاڵیی عێراق تۆمارکرد و دوو خاڵی تێدا باس كردبوو، یەکێکیان رێکارەکانی دابەشکردنی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ئەوەی دیکەش نەهێشتنی کورسیی پێکهاتەکان بوو، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم داوای له دادگای فیدڕاڵی كردبوو ئەو دابەشکارییەی کۆمیسیۆن کردویەتی بە نادەستووری بزانێت و رێکارەکانی کۆمیسیۆن تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رابگیرێن.
هه‌ر رۆژێك دوای سكاڵاكه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و له رۆژی سێشەممەش 7ی ئایاری 2024 دادگای فیدراڵی داوای راگرتنی رێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕگەی دووەمی مادەی 2ی سیستمی دووی تۆمارکردنی كاندیده‌كان و پەسندکردنیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 7ی ساڵی 2024ی دا.
PM:01:50:08/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت