سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران کۆبووەوە
دیمەنێك لە کۆبوونەوەکە
وێستگهنیوزـ
كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانى، لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکى پەرلەمانی ئێران ده‌ستیپێكرد.
رۆژى دووشەممە 6ـى ئایاری 2024، له سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ ئێران، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ عەلى خامنەیی، رابەڕى شۆڕشى ئیسلامى ئێران، ئیبراهیم رەئیسى، سەرۆک کۆمار، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و عه‌لى ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌دیان، ئه‌میندارى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاسایشى نیشتمانیى ئێران، کۆبووەتەوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوى سەرۆکایەتى هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکاندا، لەسەر دۆخى ئه‌منى و هاریكارى و ههماهەنگیى كۆمارى ئیسلامیى ئێران و عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى، مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانى ناوچه‌كه و كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانیان، بیروڕایان گۆڕیوەتەوە.
نێچیرڤان بارزانیش دووپاتى كردوەتەوە، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا و بۆ هیچ لایه‌نێك نابێته هه‌ڕه‌شه.
لە رۆژى یەکشەممەوە، شاندێکی باڵای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، بە سەردانێکی فەرمی لە وڵاتی ئێرانن.
AM:08:46:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت