وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان: به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرومۆر ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرومۆر ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا دۆخی كاره‌باش ده‌چێته‌وه ئاستی ئاسایی خۆی.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی له كێڵگه‌ی كۆڕمۆڕ ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌ڵێت: "له ماوه‌یه‌كی نزیكدا دۆخی كاره‌باش ده‌چێته‌وه ئاستی ئاسایی خۆی".
هاوكات وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕایگه‌یاند به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی له كێڵگه‌ی كۆڕمۆر ده‌ستی پێكردۆته‌وه ، وه‌زاره‌تی كاره‌با له چاوه‌ڕوانی هه‌نارده‌كردنی غازی سروشتین بۆ وێستگه‌كانی غازی كاره‌با، تاوه‌كو له ماوه‌یه‌كی نزیكدا یه‌كه غازییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ئیشپێبكرێنهوه و بارودۆخی كاره‌با ئاسایی بێته‌وه".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا به درۆن هێرشكرایهسهر كێڵگه‌ی كۆرومۆر و به‌هۆیه‌وه به‌رهه‌مهێنانی غاز وه‌ستا و ناردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با راگیرا و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با نزیكه‌ی 2500 مێگاوات كه‌می كرد.
PM:10:14:30/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 724
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت