وۆڵ ستریت جۆرناڵ: حه‌ماس گواستنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی بۆ ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر تاووتوێ ده‌كات
ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی‌حەماس
وێستگه‌نیوز-
له‌گه‌ڵ زیادبوونی فشاره‌كانی ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ده‌وحه، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی تاووتوێی گواستنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی قه‌ته‌ر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی نیسانی 2024، رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكرددووه‌ته‌وه سه‌ركردایه‌تی سیاسی حه‌ماس، تاووتوێی ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی باره‌گاكه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ده‌كات، چونكه تابێت فشاری ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دۆحه، سه‌باره‌ت به رۆڵی میانگیری قه‌ته‌ر كه له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسدا ده‌یگێڕێت، زیاترده‌بێت.
رۆژنامه‌كه لێدوانی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عه‌ره‌بی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، له‌م رۆژانه‌ی دوایدا، لانی كه‌م په‌یوه‌ندی به دوو ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌وه كردووه كه یه‌كێكیان شانشینی عومانه، ده‌رباره‌ی ئایا رازین به بیرۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی بۆ پایته‌خته‌كانیان.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه رۆشتنی حه‌ماس له قه‌ته‌ر، ره‌نگه ببێته هۆی شكستپێهێنانی دانوستانه هه‌ستیاره‌كه‌ی گه‌یشتن به ئاگربه‌ست و ئازادكردنی ده‌یان ئیسرائیلی كه له غه‌ززه ده‌ستگیركراون. هه‌روه‌ها وا ده‌كات بۆ ئیسرائیل و ئه‌مریكا، زه‌حمه‌ت بێت په‌یامه‌كانیان بگه‌یه‌ننه بزووتنه‌وه‌كه كه واشنتۆن وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریست پۆلێنی ده‌كات.
نێوه‌ندگرێكی ئاگاداری عه‌ره‌ب به رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه‌ی وتووه كه "دیسانه‌وه له ئێستادا دانوستانه‌كان راوه‌ستاون و هیچ ئاماژه‌یه‌ك یان ئه‌گه‌رێك له ئارادا نییه، به‌وه‌ی به‌م نزیكانه دانوستانه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه. هه‌روه‌ها نه‌بوونی متمانه له نێوان حه‌ماس و دانوستانكاره‌كاندا، تابێت زیاتر ده‌بێت".
نێوه‌ندگرێكی دیكه‌ی عه‌ره‌ب ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ری هه‌ره‌سهێنانی دانوستانه‌كان و مه‌سه‌له‌ی ئاگربه‌ست، خه‌ریكه ده‌بێته ئه‌گه‌رێكی ته‌واوه‌تی".
AM:09:48:20/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت