سه‌لاحه‌دین به‌هادین: گەیشتوونەتە رۆژگارێک پاش 55 رۆژ ھەواڵی مووچە بە مژدە بڵاودەکرێتەوە
سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو
وێستگه‌نیوزـ
سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگه‌یاند، بەداخەوە گەیشتوونەتە رۆژگارێک پاش 55 رۆژ ھەواڵی مووچە بە مژدە بڵاودەکرێتەوە.
سەڵاحەدین بەھادین، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) لە نوسینێکدا بڵاویکردووەتەوە، ھەموو کات لەگەڵ لێکتێگەیشتن و چارەسەری یاسایی و ئاشتییانەی گرفتەکانن لەگەڵ بەغدا، بەڵام نابێت چارەسەرەکە لەسەر حسابی مافی زەوتکراوی مووچەخۆرانی ھەرێم بێت و تەحایول بێت لەسەر بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە مسۆگەرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی ھەرێم.
سەڵاحەدین بەھادین لە درێژەی نوسینەکەیدا باسی لەوەشکردووە، "بەڵێ بۆ قەوارەی دەستووری ھەرێم و دابینکردنی قوت و ئازادی ھاووڵاتیان، نەخێر بۆ گەندەڵی و نادادی و ئیستغلالی سۆزی نەتەوەیی بۆ مەرامی کەسی و حزبی".
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت دوێنێ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی دارایی راسپارد ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو و ئاماده‌كاریی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی سێ بكات.
AM:11:59:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت