نەتەوە یەکگرتووەکان: رۆژانە یەک ملیار ژەمە خۆراک بەفیڕۆ دراوە
وێستگهنیوزـ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی ئازاری 2024، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رووی به‌هه‌ده‌ردانی خۆراكه‌وه، ئه‌و دۆخه‌ی به "كاره‌ساتێكی جیهانی" وه‌سفكرد.
راپۆرتی به‌هه‌ده‌ردانی خۆراك كه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌رچووه، ده‌ریخستووه خێزانه‌كان و كۆمپانیاكان، به به‌های زیاتر له یه‌ك ترلیۆن دۆلار، خواردنیان فڕێداوه. ئه‌مه له كاتێكدایه نزیكه‌ی 800 ملیۆن كه‌س، به ده‌ست برسییه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنن.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه له ساڵی 2022، زیاد له یه‌ك ملیار ته‌ن مادده‌ی خۆراك، واته یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له بازاڕدایه، به‌فیڕۆچووه و به‌شی هه‌ره زۆری له‌لایه‌ن خێزانه‌كانه‌وه فڕێدراوه.
خاتو ئینگه‌ر ئه‌نده‌رسن، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه، ده‌ڵێت: "به‌هه‌ده‌ردانی خۆراك كاره‌ساتێكی جیهانییه، له‌مڕۆدا به مه‌لاین خه‌ڵك به‌ده‌ست برسییه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنن، كه‌چی له سه‌رتاپای جیهاندا خۆراك به‌فیڕۆ ده‌چێت".
شكستێكی ژینگه‌یی
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات بهههدهردانهكه، ته‌نها شكستێكی ئه‌خلاقی نییه، به‌ڵكو شكستێكی ژینگه‌ییشه. ئه‌و گازانه‌ی له ئه‌نجامی فڕێدانی خۆراكه‌وه به‌رهه‌مدێت و ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی هه‌ساره‌كان، پێنج هێنده زیاتره له‌و گازانه‌ی له بواری فڕۆكه‌وانیدا به‌رهه‌مدێت. ئه‌و به‌هه‌ده‌ردانه، پێویستی به رووبه‌رێكی فرانی زه‌وییه بۆ چاندنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان كه هه‌رگیز ناخورێن.
ئه‌م راپۆرته كه رێكخراوی (راپ WRAP)ی قازانج نه‌ویست، به‌شداری له ئاماده‌كردنیدا كردووه، دووه‌م راپۆرته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌رباره‌ی به‌هه‌ده‌ردانی خۆراك، ئاماده‌یكردووه و تا ئێستا باشترین راپۆرته، وێنه‌یه‌كی گشتگیر و ته‌واوتری، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته خستووه‌ته‌ڕوو.
فڕێدانی ملیارێك ژه‌م
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات ژماره‌ی ملیارێك ژه‌م (خه‌مڵاندنێكی زۆر ورد نییه) و "ژماره‌ی راسته‌قینه له‌وانه‌یه زۆر له‌وه زیاتربێت".
ریشارد سوانێل له رێكخراوی راپ، لای خۆیه‌وه به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، "ژماره‌كه به‌لای منه‌وه، ژماره‌یه‌كی ترسناكه، له راستیدا ده‌كرێت رۆژانه یه‌ك ژه‌م خواردن، له‌و خۆراكه‌ی فرێدهدریت، بۆ هه‌مو ئه‌وانه دابینبكرێت كه له ئێستادا، به ده‌ست برسییه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنن، واته نزیكه‌ی 800 ملیۆن كه‌س".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، سه‌رجه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان و بازرگانه‌كان، تا راده‌یه‌ك به‌شداریان كردووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌فیڕۆدانی خۆراك و گه‌یاندنی خواردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان پێیه‌تی، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات پێویستییه‌كی زۆرمان به رێوشوێنی له‌و جۆره هه‌یه.
له ساڵی 2022، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی خزمه‌تگوزاری خۆراكیان پێشكه‌ش كردووه، وه‌ك چێشتخانه‌كان و رێستۆرانته‌كان و ئوتێله‌كان، به‌رپرسبوون له به‌هه‌ده‌ردانی له‌سه‌دا 28ی خۆراكی به‌هه‌ده‌ردراو. بازرگانه بچووكه‌كانی وه‌ك قه‌ساب و سه‌وزه و میوه‌فرۆش، به‌رپرسبوون له به‌هه‌ده‌ردانی له سه‌دا 12ی خۆراكی به‌هه‌ده‌ردراو.
به‌ڵام تاوانباره گه‌وره‌كه، بریتییه له خێزانه‌كان كه به‌رپرسبوون له به‌فیرۆدانی له سه‌دا 60ی كۆی خۆراكی به‌هه‌ده‌ردراو، واته نزیكه‌ی 631 ملیۆن ته‌ن.
سوانێل هۆكاری ئه‌و به‌فیرۆدانه، به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دهگهڕێتێتهوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی، بڕه خۆراكی زۆر زیاتر ده‌كڕن له‌وه‌ی پێویستیان پێیه‌تی، هه‌روه‌ها بڕێكی زیاد له پێویست خۆراك ئاماده ده‌كه‌ن كه لێیان ده‌مێنێته‌وه و پاشان ئه‌و خواردنه‌ش ناخۆن كه ده‌مێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، كێشه‌یه‌كی دیكه له ئارادایه و بریتییه له به‌رواری به‌سه‌رچوونی خۆراكه‌كان، له‌گه‌ڵ فڕێدانی به‌رهه‌می باش و ته‌ندروست، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به هه‌ڵه وا ده‌زانرێت تێكچووه و ئێكسپایهربووه.
راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ڵێت، "زۆرێك له خۆراكه‌كان، زۆر به‌ساده‌یی به‌هۆی گواستنه‌وه‌یان یان فڕێدانیان به‌هۆی خراپبوونیان له‌به‌رنه‌بوونی شوێنی ساردكه‌ره‌وه، به‌فیڕۆده‌چن، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی تازه پێگه‌یشتووه".
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی باوه، به‌هه‌ده‌ردانی خۆراك ته‌نها كێشه‌ی وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند نییه، به‌ڵكو له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، به‌هه‌ده‌ردانی خۆراك ده‌بینرێت. به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی راپۆرته‌كه خستوویه‌تییه‌ڕوو.
AM:12:05:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت