مامهڵهی تاپۆكردنی پێنج گوندی سنووری سلێمانی دهستپێدهكات
وێستگهنیوزـ
سهرۆكایهتی شارهوانی سلێمانی كۆتایی هاتنی نهخشهی نۆ گوندی سنووری شارهوانیهكهی راگهیاند و هاووڵاتییانیش ئاگادار دهكاتهوه كه له ههفتهی داهاتوهوه مامهڵهی تاپۆكردنی پێنج گوندی تر دهستپێدهكات.
بهپێی بانگهوازێكی سهرۆكایهتی شارهوانی سلێمانی كه ئهمڕۆ سێشهممه 26ی ئاداری 2024 بڵاویكردووهتهوه، تیایدا هاتووه: لە میانەی رووپێوکردنی گوندەکانی ناو سنووری شارەوانیان بۆ ئامادەکردنی نەخشەی وردکاری شارەوانیمان لە ماوەیەکی پێوانەییدا نەخشەی وردکاری بۆ دەیان گوند ئامادەکردووە و دواتر لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕ لە ئەندازیارانی تەلارسازیی شارەوانیمانەوە بە شەو و بە رۆژ کاری دیزاینی بۆ دەکرێت تا بە زووترین کات رێکارەکانی تاپۆکردنی بۆ ئەنجام بدرێت.
دهشڵێت: "بۆیە دوێنێ نەخشەی نۆ گوند بە دیزاینکردنەوە کۆتایی هات و دەستبەجێ رەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی و پارێزگای سلێمانی کران بۆ جێبەجێکردن".
باسی لهوهشكردووه: هەر هەمان رۆژ لە پارێزگای سلێمانیدا سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان رایگەیاند، کە تاپۆکردنی ئەم گوندانەی خوارەوە لە هەفتەی داهاتووەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ناوی گوندهكان:
1- گوندی خاک
2- گوندی دابان
3- گوندی عەزیزئاوا
4- گوندی کانی سەفەر
5- گوندی رازیانەی کانی شینکە.
ئهوهشی وتووه: "بۆیە ئەو بەڕێزانەی کە لە ماوەی یاساییدا داواکارییان پێشکەش بە پارێزگای سلێمانی کردووە با ئیستینساخی (کارتی نیشتمانی) یان (رەگەزنامە و پێناس)ی خۆیان و هاوسەریان لە ماڵەوە ئامادەبکەن و چاوەڕوانی پەیوەندیی تەلەفۆنیی لیژنە لاوەکییەکانمان بکەن".
ئاگادارییهكه ئهوهشی خستووهتهڕوو، ئەگەر ئەو ژمارە مۆبایلەتان گۆڕیوە کە کاتی خۆی لەسەر داواکارییەکە نوسیوتانە ئەوا سەردانی لیژنەی لاوەکیی سەر بە شارەوانییەکەتان بکەن بۆ دانانی ژمارەی نوێی مۆبایلەکەتان.
"زۆرینەی هەرە زۆری ئەو خانووانە بە رێژەی 5%ی بەهای زەویی ژێر خانووەکە تاپۆ دەکرێت، واتە ئێمە بەهای بینای خانووەکە ئەژمارناکەین"، سهرۆكایهتی شارهوانی وای وتووه.
دهشڵێت: "یەکێک لە مەرجەکانی تاپۆکردن ئەوەیە کە داواکار خاوەنی بینای خانووەکە بێت، بۆیە ئەگەر کەسێک لە پاش داواکاریکردن خانووەکەی فرۆشتبێ و لەکاتی سەردانی لیژنە لاوەکییەکانماندا کڕیارەکە لە خانووەکەدا بێت ئەوا تاپۆکردنی خانووەکە رەت دەکرێتەوە، بۆیە مامەڵە بەو خانووانەوە مەکەن تا تاپۆ دەکرێت بەناوتانەوە".
PM:12:03:26/03/2024
ئهم بابهته 2176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت