شهپۆلێكی دیكهی بههێزی بارانبارین روو له ناوچهكانی ههرێم دهكات
وێستگه نیوزـ
سەکۆی "کەشوهەوای کوردستان" پاشنیوەڕۆی سبەینێ یهكشهممه شەپۆله بارانبارینهكهی ئێستا لە هەرێم کۆتایی دێت و ڕۆژی سێشەممەی داهاتوهوه شەپۆلێکی دیکەی بەهێز روو له ناوچهكانی هەرێم دهكاتهوه.
لە ڕۆژانی ڕابردوو تا ئەمشەو لەزۆربەی ناوچەکان ڕێژەیەکی زۆر باشی دابارین تۆمار کرا و لەهەندێ ناوچە تەنها لەم شەپۆلە ڕێژەی دابارین نزیک دەبێتەوە لە 150 ملم کە ئەمەش چەندین ساڵە زۆر بەکەمی تۆمار کراوە." سەکۆی کەشوهەوای کوردستان وای پێشبینی كردوه.
ئاماژەی بهوهشداوه، لەئێستادا کاریگەری شەپۆلەکە بەردەوامی هەیە لەزۆربەی ناوچەکانی بادینان و بەشیکی هەولێر و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین باران بارینی باش بونی هەیە، تەواوی ناوچەکانی تریش تا نزیک کاتەکانی بەرەبەیان ئەگەری باران کراوە دەبێت و لە کاتەکانی سبەی بەیانیدا ئەگەری تەم و مژی چر هەیە بۆیە ڕەچاوی ڕێنمایەکانی هاتوچۆ بکەن.
دهشڵێت: "پێشبینی دەکرێت لەکاتەکانی پێشنیوەڕۆی سبەینێ کۆتایی یەکجاری بەم شەپۆلە بێت و پێشبینی دەکرێت لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەوە شەپۆلێکی تری دابارینی زۆر باش ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە و ئەگەری ڕێژەیەکی زۆر باشی دابارین لەم شەپۆلەش دەبێت." سهكۆكه ئهمهشی پێشبینی كردوه.
PM:08:00:26/11/2022
ئهم بابهته 6268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت