سەرلەنوێ چین مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدات


وێستگەنیوز-

بڕیارە لە رۆژانی 17-19ی ئەم مانگە سوپای چین لە دەریای زەرد، کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەوە، مانۆڕی سەربازیی ئەنجام بدات.
بەپێی زانیارییە راگەیاندراوەکان وابڕیارە مانۆڕەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تا سەرلەئێوارەی 19ی مانگ بەردەوام بێت.

جێگای ئاماژەیە دوای سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نانسی بیلوسی بۆ دوورگەی تایوان، لەسەرەتای ئەم مانگەدا، سوپای چین گەورەترین مانۆڕی سەربازیی خۆی لە دەورووبەری دوورگەی تایوان ئەنجامدا. پاشان دوای سەردانی شاندێکیتری ئەمریکایی بۆ دوورگەکە لە 14و15ی ئەم مانگەدا، درێژە بە مانۆڕە سەربازییەکانی دەدات.


جێگای بیرهێنانەوەیە چین تا ئێستا دوورگەی تایوان، کە ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمە، بە بەشێک لە خۆی دەزانێت و داوای گەڕانەوەی دەکات.


AM:09:11:17/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو