خۆپیشاندەران لە سودان لە ساڵیادی راپەڕیندا دژی دەسەڵاتی سەربازی گردبوونەوە

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌نیوزـ

شایەتحاڵان رایانگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ژمارەیەكی زۆری خۆپیشاندەران لە سودان رووبەڕووی گازی فرمێسكڕێژ و پچڕانی هێڵەکانی پەیوەندی بوونەتەوە، بەهۆی  گردبوونەوەکان دژی سەركردایەتی سەربازی ئەو وڵاتە.


دوای چەند مانگێک لە خۆپیشاندانەکان دژی کودەتای مانگی ئۆکتۆبەر، بۆ یەکەمجار خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت و تەلەفۆن بڕدران. هێزە ئەمنییەکان لە چەند هەفتەی ڕابردوو بڵاوەیان پێکرا.
 
ئەم ناڕەزایەتیانە لە سێهەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی ساڵی 2019یە، کە خۆپیشاندانەکان بوونە هۆی ڕووخاندنی دەسەڵاتی زۆرداری عومەر بەشیر. ئەمەش بووە هۆی ڕێکخستنەوە و دابەشکردنی دەسەڵات لەنێوان گروپە مەدەنیی و سەربازییەکاندا.

مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو سوپای تورکیا بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ عەبدولفەتاح ئەلبورهان حکومەتە کاربەڕێکەرەی  رووخاند و بەو هۆیەشەوە گردبوونەوەکان دەستیپێکرد کە داوایان لە سوپا کردووە واز لە سیاسەت بهێنێت.

یەکێک لە شایەتحاڵەکان دەڵێت، لە ناوەڕاستی خەرتوم، هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسکڕێژ و تۆپی ئاوییان تەقاندووە بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندەران بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتی.


PM:03:50:30/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو