خوێندکارێک تەقەی لە راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین کرد
وێستگهنیوزـ
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ھەولێر، خوێندکارێکی زانکۆی سۆران تەقەی لە راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین کرد و برینداری کرد، جگە لەو پاسەوانێکی کۆلێژەکەش بریندارە.
بەیانی ئەمڕۆ سێشهممه 28ی حوزهیرانی 2022، خوێندکارێکی زانکۆی سۆران تەقەی لە د. کاوان ئیسماعیل گەردی، راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین کردووە و گوللەی بەرکەوتووە و پاسەوانێکی کۆلێژەکەشی بریندار کردووە، هەردوو بریندارەکە گەیهندراونەتە نەخۆشخانە و د. کاوان نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و دۆخی دیار نییە چۆنە.
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکەش، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین وتی: "کێشەکە بەهۆی گواستنەوە بووە و ئەو خوێندکارە چەند جارێک داوای گواستنەوەی کردووە".
AM:09:33:28/06/2022
ئهم بابهته 2828
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت