وه‌زاره‌تی دارایی بنكه‌یه‌كی گومرگ له گه‌رمیان ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز ـ
وەزارەتی دارایی هەرێم لە نوسراوێکدا، بڕیاری دا بە کردنەوەی بنكه‌ی گومركی (تیله‌كۆ) له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری لەسەرە، تیایدا و ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووه: "پاڵپشت بە ماددەی 5 لە یاسایی گومرگی ژمارە 23ی ساڵی 1984ی هەموارکراو، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیار درا بە دامەزراندنی (بنکەی گومرگی تیلەکۆ) لە مەرزی تیلەکۆ بۆ ئەنجام دانی هەڵسوکەوتی گومرگی و پێویست بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی".
لە بەشێکی تری نوسراوەکەی وه‌زاره‌تی داراییدا ئەوەش هاتووە: "دەسەڵاتەکانی بنکەکە بەپێی ماددەکانی 6،7 بە لەبەرچاوگرتنی بەندەکانی ماددەی 63ی یاسایی گومرگی دیاری دەکرێت".
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشداوە، بنکەکە لە رووی ئیداریی و داراییەوە دەبەسترێتەوە بە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سنووری ئیدارەی گەرمیانەوە.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی كانوونی دووه‌می 2022، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ده‌ستی به خه‌رجی فه‌رمانگه‌كان كرده‌وه.
PM:07:42:23/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 1184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت