تەقینەوەیەک لە ئەفغانستان دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
وێستگەنیوز-
سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەووە، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە باکوری ڕۆژئاوای شاری هەرات حەوت کەس کوژراون و 9 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی میدیاکانی ئەفغانستان، تەقینەوەکە لە ناوچەی حاجی عەباسی شاری هەرات ڕوویداوە و کە بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمب ڕێژکراوەوە بووە، بەپێی راپۆرتەکان، چوار کەس لە کوژراوەکان ژن بوون و دوو دانەش لە بریندارەکان منداڵن. هاوکات، تاڵیبان تەقینەوەکەی شاری هەرات پشتڕاستکردۆتەوە، بەڵام کوژراو بریندراەوکانی ڕانەگەیاندووە.
جێی ئاماژەیە، ''تا ئێستا هیچ کەس و گروپێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی لەئەستۆ نەگرتووە.
PM:05:35:23/01/2022
ئهم بابهته 3240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت