تیدرۆس ئه‌دهانۆم: ئۆمیكرۆنیش مه‌ترسیداره له‌وانه‌یه گۆڕدراوی دیكه‌ش سه‌رهه‌ڵبدات
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندورستیی جهیان رایگه‌یاند: ئۆمیكرۆنیش مه‌ترسیداره له‌وانه‌یه گۆڕدراوی دیكه‌ش سه‌رهه‌ڵبدات
تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس، به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه هێشتا په‌تای كۆرۆنا كۆتایی نه‌هاتووه و خه‌ڵكی ئاگادار كرده‌وه كه وا نه‌زانن ئۆمیكرۆن مه‌ترسیدارنییه و زیان به مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت، ئۆمیكرۆن به‌رده‌وامه له‌وه‌ی باڵ به‌سه‌ر جیهاندا بكێشێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندورستیی جهیان وتیشی "به هه‌ڵه له ئۆمیكرۆن تێمه‌گه‌ن، ئه‌ویش تووشبووی كوشتووه و خه‌ڵكیشی خستووه‌ته نه‌خۆشخانه، مه‌ترسیی ئۆمیكرۆن له گۆردراوه‌كانی تر كه‌متر نییه".
هاوكات مه‌ترسیی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه په‌تای كۆرۆنا هێشتا کۆتایی نه‌هاتووه‌و له‌وانه‌یه به‌هۆی ئۆمیكرۆنیشه‌وه گۆڕدراوی نوێ ده‌ربكه‌ون.
PM:03:23:21/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 3232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت