پێشبینییه‌ك بۆ نرخی نه‌وت: هه‌ر به‌رمیلێك ده‌گاته 125 بۆ 150 دۆلار
وێستگه نیوزـ
شرۆڤه‌كارانی سه‌ربه دامه‌زراوه‌ی جه‌ی پی مۆرگان پێشبینی ده‌كه‌ن ساڵی داهاتوو نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بگاته 125دۆلار و ساڵی 2023یش نرخه‌كه بۆ 150 دۆلار به‌رز ببێته‌وه.
له راپۆرتێكی نوێ‌دا كه ماڵپه‌ڕی ئۆیڵ پرایس ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه، شرۆڤه‌كارانی دامه‌زراوه‌كه رونیان كردوه‌ته‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپیك توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی سنوردار كردوه و به‌نیاز نییه به‌رهه‌مه‌كه‌ی زیاد بكات، پێشبینی ده‌كرێت له ساڵی داهاتوو نرخی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ببێته‌وه.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له ساڵی 2022 نرخی ی ك به‌رمیل نه‌وت ده‌گاته 125 دۆلار و له ساڵی 2023ش یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ده‌بێته 150 دۆلار.
ئه‌و شرۆڤه‌كارانه پێیان وایه كه رێكخراوی ئۆپیك و هاوبه‌شه‌كانی كه به ئۆپیك پڵه‌س ناسراوه، نه‌كه‌وێته به‌ر كاریگه‌رییه‌كانی كه‌میی وه‌به‌رهێنان، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئه‌وپه‌ڕی نه‌وتی یه‌ده‌گی وڵاتانی ئۆپی له ساڵی داهاتوو له‌وانه‌یه نزیكه‌ی 2 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه بێت له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرا 4 ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل بێت.
ده‌شڵێن كه هه‌موو ئه‌م پێشبینییانه بۆ ئه‌وه ده‌چن كه له‌وانه‌یه له دوو ساڵی داهاتودا نرخی نه‌وت زۆر به‌رزببێته‌وه ئه‌گه‌ر گۆڕدراوه‌كانی كۆرۆنا و كۆتوبه‌نده‌كان و رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی، نه‌بنه‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ره‌نتینه رابگه‌یه‌ندرێت.
PM:08:12:30/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 3748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت