مردن بە کۆرۆنا لە ئێران زیادی کردووە
ئێران لە سەردەمی کۆرۆنادا
وێستگە نیوز-
پەیوەندییەكان گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 18 هەزار و 21 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا،
پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 18 هەزار و 21 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 453 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژهی بهوهشكردووه، لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ پێنج شەممە، 5 ملیۆن و 378 هەزار و 408 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 4 ملیۆن و 682 هەزار و 704 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.
ههروهها ئهوهشی خستۆتهروو، بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 116 هەزار و 72 كەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.
PM:04:02:16/09/2021
ئهم بابهته 2984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت