له‌ سلێمانی پرسیاری تاقیكردنەوەكان دزرا


وێستگە نیوز ـ محه‌مه‌د عەلی

بە تۆمەتی دزینی پرسیاری تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ، 10 خوێندكار لە سلێمانی دەستگیر كران.


عومەر محه‌مه‌د، یاریدەری بەڕێوەبەری گشتی پەرەوەردەی سلێمانی ھەواڵەكەی بۆ وێستگه‌ نیوز پشتڕاست كردەوەو وتی: "چەند خوێندكارێك لە دوو قوتابخانەی شاری سلێمانی ھەستاون بە دزینی پرسیاری تاقیكردنەوەكان و كێشەكانیان چارەسەر كراوە".

باسی لەوەشكرد، پرسیارەكان وەزاری نەبووە و پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە چونكە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەرەوردەی رۆژھەڵات بووە.

لای خۆیەوە نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری‌ راگەیاندن ‌و پەیوەندییەكانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند: پەروەردە لیژنەی نیزامی خۆیان ھەیەو رەنگە لای خۆیان دەستبەسەر كرابن و ھێشتا كێشەكە نەگەشتوەتە لای پۆلیس.



AM:11:58:24/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 4832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو