تەقینەوەیەک لە عەفرین روویدا
وێستگه نیوز-
تەقینەوەیەک لە رۆژهەڵاتی شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ سێشەممە تەقینەوەیەک لە رۆژهەڵاتی شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێییەکان لە عەفرین تەقینەوەکە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە و لەسەر دوو رێیانی گوندی کێفرێنس تەقیوەتەوە. بەهۆی تەقینەوەکەشەوە لانی کەم کەسێک گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
ئەو هێرشە 11ـەمین هێرش بوو لەسەر ناوەندە تەندروستییەکان لە عەفرین کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تۆمارکرابن. لە ساڵی 2019ـەشەوە ئەوە 124ـەمین هێرشە بۆسەر ناوەندە تەندروستییەکان.
PM:03:13:15/06/2021
ئهم بابهته 3448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت