میدیا جیهانییهكان: 200 فڕۆکەی ئیسرائیلی بۆردومانی غهززهیان کرد و 23 كهس کوژران
دیمەنێک لە بۆردومانی کەرتی غەززە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرتی غەززە لە فەڵەستین رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل 23 کەس گیانیان لەدەستدا، هاوکات، بەگوێرەی میدیاکان، زیاتر لە 200 فڕۆکەی ئیسرائیل بۆردومانی غەززەیان کردووە.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لە هێرش و بۆردومانەکانی شەوی رابردوودا چوار خانوو لە گەڕەکی حەی رەمال لە خۆئاوای غەززە بە ئامانجگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرتی غەززە لە فەڵەستین رایگەیاند: لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا 45 کەس برینداربوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
هاوکات، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، کە لە هێرشەکانی شەوی رابردوودا زیاتر لە 200 فڕۆکە بەشداریان کردووە.
لە ماوەی یەک هەفتەی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا 147 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە حەوتیان ئەندامی یەک خێزانن و لە ناویشیاندا 47 منداڵ و 29 ژن هەن، هاوکات، هەزار و 200 کەسیش برینداربوون.
PM:02:20:16/05/2021
ئهم بابهته 3100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت