بنیامین ناتانیاهۆ: تۆڵە لە حەماس دەکەینەوە

‌بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل

وێستگە نیوز-

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا هۆشداری دایە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی و رایگەیاند، "پێویستە بەپەیڕەوكردنی رێكارەكان خۆیان لە هێرشە مووشەكییەكان بپارێزن".

وتیشی، "رێگە نادرێت بە هیچ هاوڵاتییەكی فەڵەستنی بە شێوەیەكی نایاسایی مامەڵە لەگەڵ موسڵمانانی ناو وڵاتی ئیسرائیل بكات".

هەروەها سەبارەت بە مووشەكبارانكردنی شارەكانی ئیسرائیل لە لایەن گرووپە چەكدارەكانی كەرتی غەزەوە، بنیامین ناتانیاهۆ تەئكیدیكردەوە، "بە شێوەیەكی زۆر توند وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە و تۆڵە لە حەماس دەکەینەوە".


PM:12:07:14/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 2724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو