بە وێنە.. زیاتر لە 100 هەزار فەلەستینی بەشداری نوێژی جەژنیان لە مزگەوتی ئەقسا کرد

‌نوێژخوێنان لە مزگەوتی ئەقسا

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەک چەندین وڵاتانی ئیسلامی لە فەلەستین یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە و لە مەراسیمی ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە مزگەوتی ئەقسا لە شاری قودس زیاتر لە 100 هەزار فەلەستینی ئامادەبوون.



هاوکات، دوای نوێژی جەژن، نوێژی مردوویان بە غایب "بێ ئامادەبوونی تەرمەکان لەبەردەم نوێژخوێنان" لەسەر کوژراوانی مزگەوتی ئەقسا کرد.

ئەمە لەکاتێکدایە، گرژییەکانی ئەم جارەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ماوەی چەند رۆژێکە لەسەر چەند خانوویەکی گەڕەکی شێخ جەڕاح دەستیان پێکردووەتەوە. ئەوەش بەهۆی ئەوەی، بە بڕیاری دادگا داوا کراوە چوار ماڵ لەو گەڕەکە چۆڵبکرێن، عەرەبەکانی ئۆرشەلیم "قودس"یش دەڵێن لەسەر لاشەیان دەتوانن خانووەکانیان لێبسێنن.

شەوی 9ی ئەم مانگەش نوێژخوێنان دوای ئەنجامدانی نوێژی تەراویح، دژی نیشتەجێکردنی جولەکەکان لە گەڕەکی شێخ جەڕاح خۆپێشاندانیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزیی لێکەوتەوە، لە ئەنجامدا زیاد لە 200 فەلەستینی و نزیکەی 15 پۆلیسی ئیسرائیلیش برینداربوون.


PM:01:38:13/05/2021








ئه‌م بابه‌ته 3468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو