بەھۆی پێنه‌دانى خواردن له‌ لایه‌ن باوكییه‌وه‌ منداڵێک لە برسا گیانی لەدەستدا


وێستگه‌ نیوز-
 "نەهلە" منداڵێکی سورییە، دوای ئەوەی باوکی بە زنجیر بەستویەتییەوە و خواردن و خۆراکی پێنەداوە لە نەخۆشی و برسێتیدا گیانیلەدەستداوە.

روسیا تودەی لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، چیرۆکی ئەو منداڵە سورییە "نەهلە عوسمان" خەڵکی ئیدلیبی هەژاندووە، بەپێی راپۆرتی پزیشکی بەهۆی برسێتی و خنکانەوە گیانیلەدەستداوە.

بەپێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتە نەهلە بەدەست برسێتی و تینوێتییەوە ناڵاندویەتی، باوکی خواردن  و خواردنەوەی پێنەداوە و بە هۆی جوڵە زۆرەکانییەوە بە زنجیر بەستویەتییەوە.

بڵاوبوونەوەی وێنەی نەهلە کە دەست و قاچی بە زنجیر بەستراوە لەگەڵ هەواڵی مردنیدا، کاردانەوەی توندی لێکەوتووەتەوە و بووەتە جێگەی نیگەرانی خەڵکی ئەو ناوچەیە.

لەدوای جیابوونەوەی دایک و باوکی، نەهلە لەگەڵ باوکیدا لە خێمەکانی ناو فەرەج ئەڵادا ژیاوە کە دەکەوێتە باکوری شاری کللی لە ئەدلیب، لە ناو قەفەسێکی ئاسنیندا باوکی بەندیکردبوو.


PM:05:50:09/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 5272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت