شێروان دووبه‌ردانی: سبه‌ی مووچه خه‌رج ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
شێروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24ی وت كه:
*ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیم كرد به به‌رپرسێكی وه‌زارتی دارایی و وتی سبه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كرێت.
*ئه‌مڕۆ 6ی مانگه و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه‌ش غه‌دره له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه لێیان ده‌كرێت.
*تا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
*ئه‌وه یه‌كه‌مجاره بگه‌ینه 6ی مانگ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتبێت.
*وه‌زیری دارایی عێراق وتویه‌تی با مووچه‌ی هه‌رێم بنێرم ئه‌وكاته مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دابه‌ش ده‌كه‌م.
PM:06:49:06/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت