وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی خه‌رجی و داهاتی 7 ساڵ بڵاو ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی خه‌رجی و داهاتی حه‌وت ساڵ بڵاو ده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردوودا 2.7 ترلیۆن دینار كورتهێنان له نێوان داهات و خه‌رجییه‌كان هه‌بووه.
له درێژه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌رتووكی كار و چالاكی و چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له ساڵی ( 2019 تا 2025 )، به‌پێی داتاكانی كۆتایی له خشته‌ی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌دا له‌و 7 ساڵه‌دا، ده‌رده‌كه‌وێت كورتهێنانی ساڵانه له هاوسه‌نگی كۆی گشتی داهات و خه‌رجییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
به‌گوێره‌ی په‌رتووكه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، كۆی گشتی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم ( نه‌وتی و نانه‌وتی) له‌گه‌ڵ كۆی ته‌مویلی حكومه‌تی فیدراڵی له‌و حه‌وت ساڵه بریتییه (84.8) ترلیۆن دینار، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا كۆی گشتی خه‌رجییه كردارییه‌كان ده‌كاته (87.5) ترلیۆن دینار. به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه (2.7) ترلیۆن دینار كورتهێنان هه‌بووه، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌ژمارنه‌كردنی مووچه نه‌دراوه‌كان كه بووه‌ته قه‌رز له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ خه‌رجی تری هه‌ڵپه‌سێردراو له ماوه‌ی ساڵانی 2019-2025 كه بریتییه له خه‌رجی كۆمپانیاكان و به‌ڵێنده‌ران و شایسته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه قه‌باره‌ی كورتهێنان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندووه كه:
1-كۆی داهاتی نه‌وتی له ساڵی 2019 تا مانگی 3 ی 2023 كه هاتووه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی، نزیكه‌ی 22.5 ترلیۆن دینار بووه ، كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 44٪ كۆی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم، رێژه‌ی له (26 ٪ )ی كۆی خه‌رجییه كردارییه‌كان پێكده‌هێنێت.
2-داهاتی گومرگ و ده‌روازه‌كان، 9.5 ترلیۆن دینار بوو به ڕێژه‌ی 19٪ له‌كۆی داهاتی نانه‌وتی، رێژه‌ی له (11٪)ی كۆی خه‌رجییه كردارییه‌كان پێكده‌هێنێت.
3-داهاتی باج و خانووبه‌ره‌ی میریی كۆی گشتی (5.4) ترلیۆن دینار بوو به ڕێژه‌ی 11٪ له‌كۆی گشتی داهاتی نانه‌وتی، ڕێژه‌ی له ( 6٪ )ی كۆی خه‌رجییه كردارییه‌كان پێكده‌هێنێت.
4-داهاته‌كانی تر، 13.8ترلیۆن دینار بووه، به ڕێژه‌ی 27٪ له‌كۆی داهاتی نانه‌وتی، ڕێژه‌ی له (16٪)ی كۆی خه‌رجییه كردارییه‌كان پێكده‌هێنێت.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاندووه كه كۆی گشتی داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ساڵانی 2019-2025 ته‌نها ڕێژه‌ی 59٪ی كۆی گشتی خه‌رجییه كردارییه‌كانی پێكهێناوه. واته كۆی داهاتی ساڵانه(نه‌وتی و نانه‌وتی) نه‌یتوانیووه خه‌رجییه گشتییه‌كانی(كرداری) هه‌رێم پڕ بكاته‌وه، له ئه‌نجامدا كورتهێنانی ساڵانه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك ڕوویداوه.
PM:03:17:03/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت