سێنتكۆم: بانگه‌شه‌كانی ئێران ده‌رباره‌ی هێرش نه‌كردنه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كوه‌یت ناڕاسته
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا "سێنتكۆم" رایگه‌یاند كه بانگه‌شه‌كانی ئێران سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هێرشیان نه‌كردووه‌ته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كوه‌یتی نێوده‌وڵه‌تی ناڕاسته.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا "سێنتكۆم" له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت:
"ئه‌مڕۆ ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد هێرشی نه‌كردووه‌ته سه‌ر هۆڵی گه‌شتیاران له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوه‌یت و زیانه‌كانیش به‌هۆی موشه‌كێكی رێگری ئه‌مریكییه‌وه بووه، ئه‌م بانگه‌شه‌یه به ته‌واوی ناڕاسته".
*راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئێران به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشێكی به‌مه‌به‌ست و پلان بۆ داڕێژراوی و بێ پاساوی كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی كوه‌یت.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران به‌رپرسیارێتی هه‌رچه‌شنه به‌ئامانجگرتنێكی هۆڵی گه‌شتیارانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوه‌یت ره‌تكرده‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ركه‌وتووه كه هیچ مووشه‌كێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانییه‌وه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی كوه‌یت هه‌ڵنه‌دراوه.
PM:11:19:03/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت