راوێژکاری ئەڵمانیا هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیمارات و وڵاتانی دیکە ئیدانە دەکات


وێستگەنیوز-

راوێژکاری ئەڵمانیا هێرشەکانی ئێران بۆ سەر میرنشینی ئیمارات و هاوبەشەکانی دیکە بە توندی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند کە پێویستە تاران کۆتایی بە هەڕەشەکانی بۆ سەر دراوسێکانی بهێنێت و گەرووی هورمز بە کراوەیی بهێڵێتەوە.

فریدریش مێرتس، ڕۆژی دووشەممە 18ی ئایار لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X نووسیویەتی، "هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی خەڵک لە سەرانسەری ناوچەکەدا. نابێت هیچ جۆرە پەرەسەندنێکی دیکە لە توندوتیژیدا ڕوو بدات".

هەروەها ڕایگەیاند کە دەبێت ئێران بچێتە ناو دانوستانێکی جدی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی ئیمارات ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاندبوو کە هێرشێکی درۆنی بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرکەوتنەوە لە وێستگەیەکی وزەی ئەتۆمی لەو وڵاتەدا.


PM:01:52:18/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت