نێچیرڤان بارزانی‌: هەرێم هاوبەشێکی کارا دەبێت لە چەسپاندنی ئاسایش لە عێراق و ناوچەکەدا


وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی بەرپرسیار و کارا دەمێنێتەوە لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و لە ناوچەکەدا، ده‌شڵێت: "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئیتاڵیا فراوان ده‌كه‌ین.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لە رێوڕەسمێکدا لە شاری هەولێر به‌ ئاماده‌بوونی‌ باڵیۆز و کۆنسووڵی ئیتاڵیا و چەندین کەسایەتیی سیاسی و ئایینی، وڵاتی‌ ئیتاڵیا مەدالیای "سوارچاکی خاچی مەزن"ی بەخشییە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە باڵاترین نیشانەی رێزلێنانی ئەو وڵاتەیە. 

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند كه‌:

*خۆشحاڵم و شانازی به‌ وه‌رگرتنی ئه‌م مه‌دالیایه‌ ده‌كه‌م. ئه‌مه‌ رێزلێنانه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌كانی ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

*ئیتاڵیا هاوبه‌شێكی جێگه‌ی متمانه‌یه‌. ئێمه‌ سوپاسی هاوكارییه‌ سه‌ربازی و كولتوورییه‌كانیان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت تیمه‌ شوێنه‌وارناسییه‌كان كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی بایه‌خدانی قووڵی ئیتاڵیایه‌ بۆ شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تی.

*كڕینی زه‌وی و دروستكردنی بینای كونسووڵخانه‌ی گشتیی ئیتاڵیای له‌ هه‌ولێر، نیشانه‌ی نیازی جیدیی رۆما بۆ مانه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان.

*هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێكی گرنگی عێراق، به‌ نیشتمانی ئارامی پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌مێنێته‌وه‌.
*هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به‌ رێزگرتن له‌ مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادیی ئافره‌تان.

*وه‌ك هاوبه‌شێكی به‌رپرسیار له‌ چه‌سپاندنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پایته‌خته‌كانی ئه‌وروپا و جیهان به‌رده‌وام ده‌بێت.

*پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیتاڵیا تەنیا لە سنووری سیاسەت و ئاسایشدا نامێنێتەوە، بەڵکو کایەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و کولتوور و خوێندن و شوێنەواریشی لەخۆیەوە گرتووە.

*چاوەڕوانین و خوازیارین ئەم هاوبەشییە فراوانتر بکەین، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو وڵات بکات، هاوکاریی نێوان دامەزراوەکانمان بەهێزتر بکات و ئاسۆیەکی نوێ بۆ نەوەکانی داهاتوومان بێت.


PM:08:33:08/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو