پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی 5ی حوزەیرانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، بنکەی پۆلیسی قۆرەتوو تۆمەتبارێکی دەستگیر کردووە کە پێشتر چەندین کەیسی جیاوازی هەبووە و داواکراو بووە.
ئاماژە بەوەکراوە، "ناوبراو بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی کەیسی لەسەر تۆمارکراوە، هەروەها کەیسێکی تریشی لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان هەیە، بەهۆی راوکردن و مامەڵەکردن بە ئاسک و بێچووە ئاسکەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئێستا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر لە پۆلیسی گەرمیان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی".
PM:05:04:05/06/2026
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت