په‌یامێك له مه‌سعود بارزانییه‌وه
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌ندێ لایه‌ن باس له چه‌كی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و له‌وباره‌یه‌وه لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه و بۆچوونی ناڕاست ده‌خه‌نه‌ڕوو، ده‌شڵێت: "چه‌كی پێشمه‌رگه ئه‌و سۆز و پابه‌ندبوونه‌یه كه هه‌میشه بۆ گه‌ل و خاك و نیشتیمانه‌كه‌ی هه‌یه‌تی".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 3ی حوزه‌یرانی 2026، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت:
*ماوه‌یه‌كه به هۆی ئه‌و بارودۆخه سیاسییه تایبه‌ته‌ی هاتۆته ئاراوه، هه‌ندێ لایه‌ن باس له چه‌كی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و له‌وباره‌یه‌وه لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه و بۆچوونی ناڕاست ده‌خه‌نه‌ڕوو.
*لێره‌دا پێویسته هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌یان له‌بیر بێت كه پێشمه‌رگه له‌دایكبووی خوێن و ڕه‌نج و فرمێسكی گه‌لی كوردستانه.
*چه‌كی پێشمه‌رگه، پارچه‌ئاسن و جبه‌خانه و ئامرازی شه‌ڕكردن نییه.
*چه‌كی پێشمه‌رگه مێژوو و فیداكاری و كه‌رامه‌ت و بیروباوه‌ڕیه‌تی.
*چه‌كی پێشمه‌رگه ئه‌و سۆز و پابه‌ندبوونه‌یه كه هه‌میشه بۆ گه‌ل و خاك و نیشتیمانه‌كه‌ی هه‌یه‌تی.
PM:11:39:03/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت