مژده مه‌حمود بۆ ده‌سه‌ڵاتداران: ئه‌و ماوه‌ی كاره‌باكه‌تان ده‌بڕێت، خۆتان پاره‌ی موه‌لیده بده‌ن
وێستگه‌نیوز -
مژده مه‌حمود ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه ئێستا نه‌ك هه‌ر كاره‌باكه وه‌ك جارانه‌و 24 سه‌عاتی نیه، نرخه‌كه‌یشتان ئاوا گرانكردووه خه‌ڵك پاره‌ی موه‌لیده‌ش به‌زیاتر ئه‌دات، داواكاریشه ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و ماوه‌ی كاره‌باكه ده‌بڕێت، خۆتان پاره‌ی موه‌لیده بده‌ن.
مژده مه‌حمود ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی:
*هه‌موو فه‌لسه‌فه‌ی گرانكردنی نرخی كاره‌با، به‌قه‌ولی خۆتان ئه‌وه بوو خه‌ڵك 24 سه‌عات كاره‌بای هه‌یه‌و پێویستی به‌مۆلیده نیه بۆیه نرخه‌كه‌تان له 18 دیناره‌وه كرده سه‌دان دینار!
*ئێستا نه‌ك هه‌ر كاره‌باكه وه‌ك جارانه‌و 24 سه‌عاتی نیه، نرخه‌كه‌یشتان ئاوا گرانكردووه خه‌ڵك پاره‌ی موه‌لیده‌ش به‌زیاتر ئه‌دات.
* هه‌ندێ خه‌ڵك په‌نایان بردۆته به‌ر موه‌لیده‌ی تری خۆیان ده‌بێت به‌نزینیش بكڕن!
*لانیكه‌م ئه‌و ماوه‌ی كاره‌باكه‌تان ده‌بڕێت و موه‌لیده ئیش ده‌كات، خۆتان پاره‌ی موه‌لیده بده‌ن له‌و نرخه زۆره‌ی له خه‌ڵكی ده‌سه‌نن.
PM:10:47:03/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت