جارێكی دیكه هێرشكرایه سه‌ر كه‌مپی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له ناوچه‌ی سورداش
وێستگەنیوز-
ئەمشەو جارێکی دیکە هێرشكرایه سه‌ر كه‌مپی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له ناوچه‌ی سورداش لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان رایگەیاند، "لە درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کۆمەڵە، کاتژمێژ (10)ی ئەمشەو دووشەممە 18ی ئایاری 2026، جارێكی دیكه بە چوار موشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵە لە سورداش".
ئاماژەی بەوەکرد، "کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل هەتا ئێستا، بە زیاتر لە 77 موشەک و درۆن بنکەو بارەگاکانی کۆمەڵەی کردووەتە ئامانج".
PM:10:59:18/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت