دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە
وێستگەنیوز-
پاش ئەوەی بۆ ماوەیەک
دابەشکردنی زەوی راگیرابوو، ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند دابەشکردنی
زەوی لە سنووری شارەوانییەکە دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئایار کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر،رایگەیاند،
"ئەم هەفتە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی زەوی لە سنوورەکەمان دەستپێدەکاتەوە."
وتیشی، "دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران ئەو شوێنەیە کە بۆیان دیاریکراوە
و دەکەوێتە رێگەی نێوان هەولێر و دهۆک."
دابەشکردنی زەوی لە چوارچێوەی بڕیارێکی 27ی ئاداری 2024ی ئەنجوومەنی وەزیرانی
هەرێمی کوردستانە کە بڕیاری دا زەوی بدرێتە ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی سوودمەند
نەبوون.
لەدوای دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ی شوبات،
دابەشکردنی زەوی لە پارێزگای هەولێر راگیرا.
PM:02:45:18/05/2026
ئهم بابهته 696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت