نێچيرڤان بارزانى: سبەی به‌شێوه‌يه‌كى شارستانى و ئازادانه ده‌نگ بده‌ن
وێستگەنیوز-
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە.
بڕیارە سبەی 11ی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، "سبه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت. داوا له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه مافى ده‌نگدانيان هه‌يه، به‌شدارييه‌كى كاراى تێدا بكه‌ن، به شێوه‌يه‌كى شارستانى و ئازادانه ده‌نگ بده‌ن. چاره‌نووس و داهاتووی نیشتمان، جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فيدراڵى، بە بەشدارى و ده‌نگى ئێوه، ديارى ده‌كرێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "ده‌نگدان ماف و ئه‌رك و په‌يام و ئه‌مانه‌ته. بەرپرسیاريه‌تییەکی نیشتمانى و دەرفەتێکی نوێبوونەوەیە بۆ ئەوەی بە دەنگی ئازادتان، قۆناغى داهاتووى پرۆسه و ژيانى سياسى له عێراق وێنا بكه‌ن، به‌شدار و هاوبه‌ش بن لە به‌ديهێنانى زياترى سه‌قامگيريى سیاسی، خزمەتگوزاريی باشتر، پێشكه‌وتن و ژیانێکی شایستە بۆ هه‌مووان".
نێچیرڤان بارزانی وتی، "دەنگدان، پابەنديتانه بە مافەکانتان و به پته‌وكردنى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له عێراقی فيدراڵيدا، بەشداريی فراوانتان لە ده‌نگداندا، پێگەی هه‌رێمى کوردستان له عێراقدا بەهێزتر و دەنگی لە بەغدا دلێرتر دەکات، پەیامێکی روون دەنێرێت لەسەر پابەنديی گەلی کوردستان بە دیموکراسی و ژیانی هاوبەش و گفتوگۆ بۆ بنياتنانى داهاتوويه‌كى گه‌شتر بۆ گه‌لى كوردستان و هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق".
سەرۆکی هەرێم، داوا له لایەنه پەیوەندیدارەکان ده‌كات به‌وپه‌ڕى به‌رپرسياريه‌تى و پيشه‌يييانه، به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانێكى بێگه‌رد و ئازاد، به ڕێكوپێكى و ئارامى مسۆگه‌ر بكه‌ن، لايه‌نه سیاسییەکانیش بەرپرسیارانه و به‌پێى ياساكان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن و هه‌موو لايه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردندا هاريكار بن، ئه‌ركى هه‌موومانه ڕوويه‌كى جوانى ديموكراسى و شارستانيى هه‌رێمى كوردستان نيشان بده‌ين.
دەشڵێت، "هه‌موو ده‌نگێك بۆ كوردستان گرنگه. ده‌نگ بده و له وێناكردنى داهاتووى خۆت و وڵاته‌كه‌دا به‌شدار به".
PM:07:11:10/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت