جیاوازی ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌نێوان دوو هه‌ڵبژاردندا
وێستگه‌نیوز -
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، له‌ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی 2024ی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌ندَك لایه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگه‌كانیان زیادیكردووه.
له هه‌ڵبژاردنی 2024دا پارتی دیموكراتی كوردستان له ده‌نگدانی تایبه‌تدا 64 هه‌زار و 585 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵدا 92 هه‌زار و 122 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، به‌وپێیه‌ش 27 هه‌زار و 537 ده‌نگی زیاد كردووه.
هاوكات یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پاردا 39 هه‌زار و 823 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنابوو، به‌ڵام له‌مساڵدا ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی نزیكه‌ی دوو هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 77 هه‌زار و 671 ده‌نگ.
ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی-ش كه یه‌كه‌مجاریه‌تی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات، 7 هه‌زار و 829 ده‌نگی هێناوه به جیاوازی 5 هه‌زار و 792 ده‌نگ به‌راورد به ده‌نگه‌كانی له ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا و بووه‌ته سێیه‌م لایه‌نی هه‌رێم.
جیاوازی ده‌نگی لایه‌نه‌كانی تریش به‌مشێوه‌یه‌یه:
لیسته‌كان هه‌ڵبژاردنی 2024 هه‌ڵبژاردنی 2025 جیاوازی
نه‌وه‌ی نوێ 9.034 4.764 4.270
یه‌كگرتوو 2.341 4.456 2.115
كۆمه‌ڵ 1.979 1.340 639
به‌ره‌ی گه‌ل 1.869 1.145 724
AM:10:03:10/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت