هاگیس؛ خواردنە نەتەوەییەکەی سکۆتلەندا کە جیهانی سەرسام کردووە
وێستگە ستایل-
هاگیس؛ خواردنە نەتەوەییەکەی سکۆتلەندا کە جیهانی سەرسام کردووە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
گەلی سکۆتلەندی خاوەن کولتوورێکی دەوڵەمەندن، و خواردنی "هاگیس"یش بەشێکی دانەبڕاوە لەو ناسنامە کولتوورییەی ئەوان.
ئەم خواردنە لە هەموو جەژن و بۆنە فەرمییەکانی سکۆتلەندادا وەک شێفێکی سەرەکی پێشکەش دەکرێت و مێژوویەکی کۆنی هەیە.
پێکهاتەی سەرەکی هاگیس بریتییە لە دڵ، جگەر و سیپەلاکی مەڕ، کە لەگەڵ پیاز، ئاردی جۆ و بەهارات تێکەڵ دەکرێت و لە ناو گەدەی مەڕدا دەکوڵێنرێت.
هەرچەندە شێوازی دروستکردنەکەی ڕەنگە بۆ هەندێک کەس سەیر بێت، بەڵام سکۆتلەندییەکان بە یەکێک لە بەتامترین و پڕ وزەترین خواردنەکانی جیهانی دادەنێن.
ئەمڕۆ لە زۆربەی چێشتخانەکانی جیهاندا هاگیس بە شێوازی جیاواز و مۆدێرن پێشکەش دەکرێت، بەڵام شێوازە ڕەسەنەکەی هەر بە پارێزراوی ماوەتەوە.
سەرچاوە: ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکا (Britannica)
PM:11:26:30/07/2026
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه