‌چێشتخانەی کوردی لە گۆڕەپانی جیهانیدا؛ چۆن خواردنە ڕەسەنەکانمان بوونەتە جێگەی سەرنج و بایەخی گەشتیارە بیانییەکان؟

وێستگە ستایل-

چێشتخانەی کوردی لە گۆڕەپانی جیهانیدا؛ چۆن خواردنە ڕەسەنەکانمان بوونەتە جێگەی سەرنج و بایەخی گەشتیارە بیانییەکان؟


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


خوارنی کوردی بەهۆی تێکەڵکردنی تامە سروشتییەکان و بەکارهێنانی کەرەستەی خۆماڵی و دەستپاکی لە ئامادەکردنیاندا، لە ئێستادا خەریکە پێگەیەکی زۆر بەهێز لە نەخشەی گەشتیاریی خواردن لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان بۆ خۆی دابین دەکات و سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت.

لە چەندین پایتەختی وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکا، چێشتخانە کوردییەکان بوونەتە یەکێک لە پڕ کڕیارترین شوێنەکان و خەڵکی بیانی بۆ تاقیکردنەوەی تامە جیاوازەکانی وەک یاپراخ، کفتە، شێلم و کەبابی کوردی نۆرە دەگرن، ئەمەش وەک ناسنامەیەکی کلتووری دەردەکەوێت.

شارەزایانی نێودەوڵەتی بواری چێشتلێنان و گەشتیارانی ناسراو لە یوتیوب و سۆشیاڵ میدیا دەڵێن، تایبەتمەندی خواردنی کوردی لەوەدایە کە "لە هەمان کاتدا سادە و دەوڵەمەندە". بەکارهێنانی بەهاراتی تایبەتی چیاکان و شێوازی لێنانی هێواش لەسەر ئاگر، وای کردووە ئەو تامە سروشتییەی کەرەستەکان وەک خۆی بمێنێتەوە، کە ئەمە لە زۆربەی چێشتخانە مۆدێرنەکاندا ون بووە.

مێژووی چێشتلێنانی کوردی بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە و ڕەگ و ڕیشەی لە ناو سروشتی کوردستان و ژیانی گوندنشینیدا چەسپاوە، کە پشت بە بەرهەمی شیرەمەنی و دانەوێڵە و گۆشتی فرێش دەبەستێت، ئەم مێژووە دەوڵەمەندە ئێستا وەک کەرەستەیەکی خاو بۆ ڕاکێشانی گەشتیار بەکاردێت.

پاراستنی ئەم کلتوورە خۆراکییە و پەرەپێدانی بە شێوازێکی سەردەمیانە و مۆدێرن بەبێ تێکدانی ڕەسەنایەتییەکەی، دەتوانێت ببێتە هۆکارێکی گرنگی ئابووری و کلتووری بۆ ناساندنی زیاتری ناو و ناوبانگی کوردستان بە هەموو جیهان وەک ناوەندێکی گرنگی چێشتلێنان.

ڕاپۆرتی گۆڤاری کولتووری جیهانی 



PM:11:34:19/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل