‌شوان عادل یەکەمین بەرهەمی هونەری خۆی بە ناوی "عەشقت ئازادییە" بڵاوکردەوە

وێستگە ستایل-

شوان عادل یەکەمین بەرهەمی هونەری خۆی بە ناوی "عەشقت ئازادییە" بڵاوکردەوە

وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان

شوان عادل، پێشکەشکاری ناسراو و دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی (NRT)، لە هەنگاوێکی نوێ و
چاوەڕواننەکراودا بۆ هەوادارانی، یەکەمین بەرهەمی گۆرانی خۆی بە ناوی "عەشقت
ئازادییە" بڵاوکردەوە و بە فەرمی چوونە نێو جیهانی هونەر و گۆرانیگوتنی
ڕاگەیاند.

ئەم هەنگاوە هونەرییەی شوان عادل دوای ئەوە دێت کە ناوبراو بۆ ماوەیەکی درێژ لە
بواری ڕاگەیاندن و پێشکەشکاریدا کار دەکات، بەڵام ئەمجارەیان بڕیاریدا بە
ستایلێکی جیاواز و لە ڕێگەی هونەری گۆرانی وتنەوە پەیام و هەستەکانی خۆی بگەیەنێتە
بینەران و گوێگرانی، ئەمەش وەک وەرچەرخانێکی گرنگ لە ژیانی پیشەیی ئەودا ئەژمار
دەکرێت.

بەرهەمی "عەشقت ئازادییە" کارێکی هونەریی نوێیە کە شوان عادل تێیدا وەک گۆرانیبێژ
دەردەکەوێت، گۆرانییەکە خاوەن میلۆدییەکی ئارام و تێکستێکی ڕۆمانسییە کە باس لە
قوڵایی عەشق و ئازادی دەکات، هەروەها کار بۆ کلیپکردنی بەرهەمەکە کراوە بە جۆرێک
کە لەگەڵ ناوەڕۆکی پەیامی گۆرانییەکەدا بگونجێت و سەرنجی بینەران ڕابکێشێت.

شوان عادل ساڵانێکی زۆرە لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی وەک پێشکەشکاری هەواڵ و بەرنامە
جیاوازەکان کار دەکات و بە ڕووخسارێکی ناسراوی نێو ماڵەکان و سۆشیاڵ میدیا
دادەنرێت، بەڵام بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە بووە یەکەمین
کاری فەرمی ئەو لەم بوارەدا.

بڵاوبوونەوەی ئەم بەرهەمە کاردانەوەی جیاوازی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا
هێناوە و هەوادارانی ئەو پێشکەشکارە پیرۆزبایی ئەم هەنگاوە نوێیەی لێدەکەن،

پەڕەی فەرمی شوان عادل لە یوتیوب

لینکی گۆرانیەکە :

https://youtu.be/9BUDKt2V3FI?feature=shared



PM:10:36:02/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 19688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل