جۆرێک خۆراکی کۆری بەرگری لەش بەهێز دەکات
وێستگە ستایل-
ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردوە جۆرێک خۆراکی کۆری بەرگری لەش بەهێز دەکات.
لەتوێژینەوەکەدا هاتوە خواردنی ترشێندراوی کیمچی کۆریەکان بەرگری لەش بەهێز دەکات و لەش چالاک دەکات،خۆراکەکە پێکهاتوە لە سەوزەی ترشێندراو بە بەهاراتی تایبەتییەوە وەک ژەمی لاوەکی لەگەڵ ژەمە سەرەکیەکان پێشکەش دەکرێت.
پەیمانگای جیهانی کیمچی سەنتەرێکی تایبەتە لەکۆریای باشوور تایبەتە بە توێژینەوە لەسەر ئەم ژەمە نەریتیە توێژینەوەیان لەسەر کاریگەری ئەم ژەمە کردوە لەسەر سێ کۆمەڵە کەسی پێگەیشتوو کردوە کە گرفتی کێشی زیاددەیان هەبوە بۆماوەی 12هەفتە بەشێکیان دەرمانێکی وەهمیان پێدراوە كۆمەڵەی دووەم کیمچی یان پێدراوە بەسروشتی ترشێندراوە کۆمەڵەی سێهەم کیمچییەکیان پێدراوە بەپێکهاتەی تایبەت ترشێندراوە .
ئەنجامەکان دەریانخستوە ئەو دووکۆمەڵە بەشداربوەی کیمچی ترشێندراویان خواردوە بەرگری لەشیان بەهێز بوە بەتایبەت ئەو کۆمەڵەیەی کیمچیە ترشێندراوەکەیان خواردوە کە بە بەکتریای تایبەت ترشێندراوە ئەمە یەکەمجارە توێژینەوەیەک لەسەر کاریگەری کیمچی بکرێت .
دکتۆر وو جای سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە باس لەوە دەکات ئەمە یەکەمجارە ئەنجامی توێژینەوەیەک لەسەر کیمچی بیسەلمێنێت ئەم خواردنە دووکاری سەرەکی دەکات بەرگری لەش بەرز دەکاتەوە و وەڵامدانەوەی خانەکان بۆ بەهێزبوونی بەرگری لەش زیاد بێت لە یەک کاتدا.
ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کیمچی بەتەنها خواردنێک نییە بەڵکو خواردنێکە لەڕووی زانستیەوە کاریگەریەکەی سەلمێندراوە لێرەوە دەکرێت لە خواردنی تەندروستەوە بەرهەمی گرنگ بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش و چارەسەری نەخۆشی بدۆزرێتەوە و دروست بکرێت.
PM:12:58:27/11/2025
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه