‌ئەم 5 سەوزەیە بەر لە خواردنیان باشترە بکوڵێندرێن

وێستگە ستایل-

وەک ئاشکرایە سەوزەکان بەشێکی سەرەکی ژەمە خۆراکییەکانی ڕۆژانە پێکدەهێنن، خواردنی ئەم سەوزانە بە شێوەیەکی خاو دەکرێت چەندین سوودی تەندروستی هەبێت، هەروەها کوڵاندنیشیان یارمەتی جەستە دەدات بۆ هەڵمژینی بڕێکی باش لە کانزاکانی نێویان.

پێگەی Very Well Health ئاماژە بە 5 سەوزەی دیاریکراو دەکات کە باشترە بکوڵێندرێن بە مەبەستی بەدەستهێنانی زۆرترین سوودی تەندروستی لێیانەوە، ئەوانیش بریتین لە: 
1- گێزەر دەوڵەمەندە بە کارۆتین کە دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێزە و مەترسی دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و هەندێک جۆری شێرپەنجە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە، جەستە بە شێوەی کوڵێندراو ئەم سوودانەی لێوەردەگرێت.

2- پەتاتە پێویستە بکوڵێندرێت تاوەکو جەستە بەدووربێت لە ژەهرەکانی نێو هەندێک لە پێکهاتەکانی.

3- کوڵاندن باشترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی جەستە سوود لە کانزاکانی نێو بەزالیا وەربگرێت بە تایبەتی ترشی فۆلیک.

4- تەماتە چەندین پێکهاتەی بەسوودی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستی دڵ و چڕی ئێسک، کوڵاندنی تەماتە وادەکات جەستە باشتر سوود وەربگرێت لە پێکهاتەکانی.

5- قارچکیش یەکێکی دیکەیە لەو خۆراکانەی کە بە شێوەی کوڵێندراو هەڵمـژینی پێکهاتەکانی زیاد دەکات.


AM:11:29:04/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌