ئه‌م وڵاته ڕیز به‌ندی یه‌كه‌می هه‌یه له فره ژنی له‌ناو وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان
        
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
	
كوه‌یت پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی وڵاته‌كانی كه‌نداوی به ده‌ستهێنا له‌ڕووی بابه‌تی فره ژنی و دوای ئه‌و وڵاتی قه‌ته‌ر له پله‌ی دووه‌می ڕیز بهندیهكهدایه و پله‌ی سێهه‌میش وڵاتی به‌حره‌ین ه و ئه‌م داتایانه له كۆمه‌ڵه‌ی" خێزانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری " بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئێستا له دۆحه به‌ڕێوه ده‌چێت.
	
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه ژماره‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی كه دوو هاوسه‌ر یان زیاتریان هه‌یه له ساڵانی 2010-2015 له كوه‌یت %8.13 یه و له‌قه‌ته‌ر  %7.88 ه و له به‌حره‌ین %5.16 یه.
	
به‌ڵام له ناو داتاكان سه‌رژمێری هه‌ریه‌ك له سعودیه و عه‌مان و ئیمارات باس نه‌كراوه و هاوسه‌رگیری له‌نێوان خزم و كه‌سه نزیكه‌كان له كوه‌یت گه‌یشتۆته %34 له ماوه‌ی ساڵانی 1979-2010
	
 
        
        PM:02:31:04/12/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									10740
 جار خوێنراوهتهوه