تەندروستیی جیهانی داوای هاوکاریی زیاتر دەکات بۆ بنبڕکردنی نەخۆشیی سیل
وێستگە ستایل-
تەندروستیی جیهانی داوای هاوکاریی زیاتر دەکات بۆ بنبڕکردنی نەخۆشیی سیل
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) داوای لە وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا کرد وەبەرهێنان و پشکنینە پزیشکییەکان زیاد بکەن بۆ خێراترکردنی هەوڵەکانی بنبڕکردنی نەخۆشیی سیل.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ١٣ی تشرینی دووەم، لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا ئەو ناوچەیە ٣.٦ ملیۆن تووشبووی نوێی تۆمار کردووە کە دەکاتە ٣٤٪ی کۆی تووشبووانی جیهان، لەگەڵ ٤٠٠ هەزار حاڵەتی مردن.
سەرەڕای ئەوەی ٨٧٪ی تووشبووان دەستیان بە چارەسەر گەیشتووە، بەڵام تەنها ٤٧٪یان پشکنینی خێرای پێشنیارکراوی ڕێکخراوەکەیان بۆ ئەنجام دراوە.
ڕێکخراوەکە هانی حکومەتەکان دەدات سیستەمی تەندروستی بەهێزتر بکەن، ئامێری پشکنینی پێشکەوتوو دابین بکەن و هاوکاریی دارایی بدەنە خێزانە تووشبووەکان.
تەندروستیی جیهانی جەخت دەکاتەوە کە بنبڕکردنی سیل تا ساڵی ٢٠٣٠ پێویستی بە ئیرادەی سیاسی و بودجەی بەردەوام هەیە.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦.
PM:10:53:13/11/2026
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه