‌دۆزینەوەیەکی نوێی زانستی ڕەنگە ڕێگایەکی جیاواز بۆ چارەسەری ئەلزەهایمەر بکاتەوە

وێستگە ستایل-

دۆزینەوەیەکی نوێی زانستی ڕەنگە ڕێگایەکی جیاواز بۆ چارەسەری ئەلزەهایمەر بکاتەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


زانایان لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لە ١٣ی تشرینی دووەم بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایان کردووە کە بەربەستی خوێن-مێشک پرۆتینە سوودبەخشەکان لە خوێنەوە بۆ خانەکانی مێشک دەگوازێتەوە، کە ڕەنگە دەرگایەکی نوێ بۆ چارەسەری ئەلزەهایمەر بکاتەوە.


ئەم توێژینەوەیە لەسەر مشک ئەنجامدراوە و ئەو تێگەیشتنە باوە دەگۆڕێت کە پێی وابوو بەربەستی خوێن-مێشک تەنها وەک دیوارێکی پارێزەر کار دەکات.


لە تاقیکردنەوەی ٨٦١ پرۆتینی خوێندا دەرکەوت ٩٢ پرۆتین بەربەستەکە دەبڕن و پرۆتینی (APOA1) کە جگەر دروستی دەکات، پەیوەندییەکانی نێوان دەمارەخانەکان دەپارێزێت و

نیشانەکانی ئەلزەهایمەر کەمدەکاتەوە.


هەرچەندە ئەنجامەکان یارمەتیدەرن بۆ گەیاندنی دەرمان لە داهاتوودا، بەڵام هێشتا پێویستی بە توێژینەوەی زیاترە پێش ئەوەی لەسەر مرۆڤ تاقیبکرێتەوە.


ئەم دۆزینەوەیە ئاراستەیەکی نوێ دەخاتە بەردەم زانستی دەمارەکان بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندیی نێوان مێشک و بەشەکانی دیکەی جەستە.


ڕۆیتەرز، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦.


PM:10:49:13/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل