تۆمارکردنی یەکەمین حاڵەتی تووشبوونی مرۆڤ بە ڤایرۆسی شامۆندا لە فەڕەنسا
وێستگە ستایل-
تۆمارکردنی یەکەمین حاڵەتی تووشبوونی مرۆڤ بە ڤایرۆسی شامۆندا لە فەڕەنسا
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ناوەندە تەندروستییەکانی فەڕەنسا یەکەمین حاڵەتی تووشبوونی مرۆڤیان بە ڤایرۆسی (شامۆندا) لەسەر ئاستی جیهان پشتڕاستکردەوە، کە پێشتر تەنها لەنێو ئاژەڵاندا تۆمار دەکرا.
ئەم هەواڵە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لە کاتێکدا بڵاوکرایەوە کە ناوەندە پەیوەندیدارەکانی تەندروستیی گشتی لە ئەوروپا بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی گواستنەوەی نەخۆشییەکە.
نەخۆشەکە کە بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی خوێنەوە سیستەمی بەرگریی لەشی زۆر لاواز بووە، لە نەخۆشخانەیەکی شاری لیۆن لەژێر چاودێریدا بووە و لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم گیانی لەدەستداوە؛ ناوەندی ئەوروپی بۆ پێشگرتن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان ڕایگەیاندووە کە ئەم حاڵەتە لە ئێستادا هیچ هەڕەشەیەکی گشتی بۆ سەر دانیشتووان دروست ناکات.
ڤایرۆسی شامۆندا لە بنەڕەتدا بەهۆی گازی مێرووی بچووکەوە دەگوازرێتەوە و بۆ یەکەمین جار لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو لە نایجیریا تۆمارکراوە، دواتریش لە چەند وڵاتێکی ئەفریقا و ژاپۆن لە ئاژەڵاندا بینراوە.
پسپۆڕانی تەندروستی جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات و لێکۆڵینەوەکان چڕ دەکرێنەوە بۆ دەستنیشانکردنی ئەوەی ئایا ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی بێ نیشانە تووشی کەسانی تر بووە یاخود نا، بەتایبەت ئەو کەسانەی لە کێڵگەکاندا کار دەکەن.
ناوەندی ئەوروپی بۆ پێشگرتن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان (ECDC)
PM:11:16:23/10/2026
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه