هەنگاوی نوێ لە تێگەیشتن لە بایۆلۆژیای شێرپەنجە
وێستگە ستایل-
هەنگاوی نوێ لە تێگەیشتن لە بایۆلۆژیای شێرپەنجە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژەران لە رێگەی دروستکردنی مۆدێلی وردی جیناتییەوە، هەنگاوی گەورەیان ناوە بۆ تێگەیشتن لە خاڵە لاوازەکانی نەخۆشی شێرپەنجە.
گۆڤاری Nature توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە باس لە دروستکردنی بانکێکی زیندەیی دەکات کە نمونەی ٢٥٦ نەخۆشی تێدایە بۆ لێکۆڵینەوە لە پێنج جۆر شێرپەنجەی جیاواز.
بەکارهێنانی "ئۆرگانۆیدەکان" کە لە تاقیگەدا دروست دەکرێن، رێگە بە زانایان دەدات بە وردی چاودێری گەشەی خانەکان بکەن و بزانن چۆن وەڵامی دەرمانەکان دەدەنەوە.
ئەم شێوازە نوێیە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بزانرێت بۆچی هەندێک گرێ بەرگری لە بەرامبەر چارەسەرەکاندا دروست دەکەن.
ئامانجی کۆتایی ئەم توێژینەوانە ئەوەیە کە چارەسەری شێرپەنجە ببێتە "چارەسەری کەسی"، واتە هەر نەخۆشێک بەپێی جیناتی خۆی دەرمانی بۆ دیاری بکرێت.
سەرچاوە: Nature
PM:11:31:18/08/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه