‌ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆنگۆ؛ کارەساتێکی تەندروستی گەورە ڕوودەدات

وێستگە ستایل-

ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆنگۆ؛ کارەساتێکی تەندروستی گەورە ڕوودەدات


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


بڵاوبوونەوەی نوێی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆماری کۆنگۆ بە فەرمی وەک دووەم گەورەترین بڵاوبوونەوە لە مێژووی جیهاندا تۆمارکرا، دوای ئەوەی ژمارەی قوربانییەکان بە

شێوەیەکی ترسناک زیادیان کرد.


ئامارە نوێیەکان ئاماژە بە ٣٥٣٢ حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدانی ١٥٥٦ کەس دەکەن،نئەمەش سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بنبڕکردنی نەخۆشییەکە.


نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، ململانێی چەکداری و نەبوونی متمانە بە تیمە پزیشکییەکان لە هەندێک ناوچە، بوونەتە ڕێگر لەبەردەم کۆنتڕۆڵکردنی ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە.


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات کە ئەگەر هاوکارییەکان بەپەلە نەگەنە ناوچە زیانلێکەوتووەکان، ئەوا ڤایرۆسەکە دەکرێت سنوورەکان ببڕێت و ببێتە هەڕەشە بۆ سەر تەواوی کیشوەرەکە.


PM:11:08:02/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل