بۆچی خەوتن لەسەر زەوی باشترە لە خەوتن لەسەر دۆشەکی سیسەم؟
وێستگە ستایل-
بۆچی خەوتن لەسەر زەوی باشترە لە خەوتن لەسەر دۆشەکی سیسەم؟
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
زۆرێک لە شارەزایانی تەندروستی و کەلتوورە دێرینەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خەوتن لەسەر زەوی (بە بەکارهێنانی ڕایەخێکی تەنک) چەندین سودی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە.
گرنگترین سودەکەی بریتییە لە ڕێککردنەوەی بڕبڕەی پشت، چونکە زەوی ڕێگە نادات جەستە نوقم ببێت و بەمەش پشت بە شێوەیەکی سروشتی و ڕاست دەمێنێتەوە.
خەوتن لەسەر ئاستێکی ڕەق یارمەتی باشترکردنی سوڕی خوێن دەدات و ڕێگری دەکات لە دروستبوونی ئازاری مل و شان کە زۆرجار بەهۆی دۆشەکە نەرمەکانەوە دروست دەبن.
لە زۆرێک لە وڵاتانی وەک ژاپۆن، خەوتن لەسەر زەوی بەشێکە لە ستایلی ژیانی تەندروست و پێیان وایە وزەی جەستە هاوسەنگ دەکاتەوە و پلەی گەرمی لە کاتی خەودا نزم ڕادەگرێت.
هەرچەندە لە سەرەتادا ڕەنگە کەمێک ناڕەحەت بێت، بەڵام گۆڕینی شێوازی خەوتن بۆ سەر زەوی دەتوانێت چارەسەرێکی درێژخایەن بێت بۆ کێشە درێژخانییەکانی پشت و بڕبڕەکان.
سەرچاوە: توێژینەوە پزیشکییەکانی بواری تەندروستی بڕبڕەی پشت.
PM:10:44:25/07/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه