باشترین جۆرەکانی خۆراک بۆ ئەوانەی بەدەست نەخۆشی شەکرەوە دەناڵێنن
وێستگە ستایل-
باشترین جۆرەکانی خۆراک بۆ ئەوانەی بەدەست نەخۆشی شەکرەوە دەناڵێنن
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ڕێکخستنی سیستەمی خۆراکی یەکێکە لە گرنگترین و سەرەکیترین هەنگاوەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا و ڕێگریکردن لە ئاڵۆزییە تەندروستییەکان.
پزیشکان و شارەزایانی بواری خۆراک جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەڵبژاردنی خۆراکی تەندروست و دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی کتوپڕی ئاستی گلوکۆز.
خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە ڕیشاڵ وەک سەوزەواتە گەڵادارەکان (سپیناخ و برۆکلی)، چەرەسات، و پاقلەمەنییەکان لە پێشەنگی لیستی خۆراکە گونجاوەکانن. هەروەها ماسییە چەورەکان کە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا ٣ و دانەوێڵە تەواوەکان یارمەتیدەرێکی باشن بۆ پاراستنی هاوسەنگی جەستە.
نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە بڵاوترین نەخۆشییە درێژخایەنەکان لە جیهاندا و ساڵانە ملیۆنان کەس پێوەی دەناڵێنن، کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە شێوازی ژیان و جۆری خواردنەوە هەیە.
بە گۆڕینی شێوازی ژیان و پابەندبوون بە سیستەمێکی خۆراکی هاوسەنگ، تووشبووانی شەکرە دەتوانن ژیانێکی ئاسایی و دوور لە مەترسییەکانی تێکچوونی چاو و گورچیلە بەسەر بەرن.
سەرچاوە: ماڵپەڕی تەندروستی Healthline
PM:11:50:22/07/2026
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه