خوێندنەوەی کتێب پێش خەوتن؛ باشترین چارەسەر بۆ ئارامی مێشک و خەوێکی قووڵ
وێستگە ستایل-
خوێندنەوەی کتێب پێش خەوتن؛ باشترین چارەسەر بۆ ئارامی مێشک و خەوێکی قووڵ
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
لە جیهانێکی پڕ لە ئامێری تەکنەلۆژیا و شاشەی درەوشاوە، گەڕانەوە بۆ خوێندنەوەی کتێبە کاغەزییەکان پێش خەوتن وەک یەکێک لە باشترین خووە تەندروستییەکان دادەنرێت کە دەتوانێت گۆڕانکاری گەورە لە ژیانی ڕۆژانەدا دروست بکات.
خوێندنەوە بۆ ماوەی تەنها شەش خولەک پێش خەوتن دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشاری دەروونی بە ڕێژەی %٦٨، ئەمەش بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی ساسێکس، چونکە خوێندنەوە مێشک دەباتە ناو جیهانێکی دیکە و وا لە ماسولکەکان دەکات خاو ببنەوە و لێدانی دڵ ڕێکببێتەوە.
جیاواز لە بەکارهێنانی مۆبایل کە تیشکی شین دەردەکات و ڕێگری لە دەردانی هۆرمۆنی خەو (مێلاتۆنین) دەکات، خوێندنەوەی کتێب مێشک ئامادە دەکات بۆ پشوودان، ئەم پرۆسەیە کوالێتی خەو باشتر دەکات و وا دەکات بەیانیان بە وزەیەکی زۆرتر و مێشکێکی کراوەتر لە خەو هەستیت، هەروەها ئاستی تەرکیز و بیرەوەری بەهێز دەکات.
لە ڕابردوودا، چیرۆک خوێندنەوە پێش خەوتن تەنها بۆ منداڵان بوو، بەڵام زانست سەلماندوویەتی کە گەورەکانیش هەمان سوود وەردەگرن، خوێندنەوەی ئەدەبیات و چیرۆکەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی لێکتێگەیشتنی کۆمەڵایەتی و فراوانبوونی خەیاڵ، کە ئەمەش پارێزگاری لە مێشک دەکات بەرامبەر نەخۆشییەکانی وەک ئەلزەهایمەر.
بۆیە پێشنیار دەکرێت هەموو کەسێک کاتژمێرێک پێش خەوتن مۆبایلەکەی بخاتە لایەک و کتێبێک هەڵبژێرێت، چونکە ئەمە نەک تەنها کلتوور و زانیاری زیاد دەکات، بەڵکو گەرەنتییەکە بۆ تەندروستییەکی دەروونی درێژخایەن و دوورکەوتنەوە لە شەونخونی بێزارکەر.
سەرچاوە: دەزگای مایۆ کلینیک بۆ توێژینەوەی پزیشکی.
PM:11:26:24/01/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه