یەکەم نەشتەرگەری دڵ لە ڕێگەی ڕۆبۆت و لە دووری هەزاران کیلۆمەترەوە ئەنجامدرا
وێستگە ستایل-
یەکەم نەشتەرگەری دڵ لە ڕێگەی ڕۆبۆت و لە دووری هەزاران کیلۆمەترەوە ئەنجامدرا
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
پزیشکەکان توانییان یەکەم نەشتەرگەری دڵ بە شێوەیەکی تەواو دوورەدەست (Remote) ئەنجام بدەن، کە تێیدا پزیشکەکە لە دووری هەزاران کیلۆمەترەوە و بە وردییەکی بێوێنە نەشتەرگەرییەکەی ئەنجام دا.
بە بەکارهێنانی تۆرە خێراکان، پزیشکەکان کۆنترۆڵی قۆڵە ڕۆبۆتییەکانیان دەکرد لە کاتێکی ڕاستەقینەدا، و لە ڕێگەی سیستمی هەستیارەوە هەستیان بە بەرگری ماسولکە و شانەکانی نەخۆشەکە دەکرد. نەشتەرگەرییەکە کە چاککردنەوەی زمانەی دڵ بوو، بە سەرکەوتووی کۆتایی هات.
ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت باشترین نەشتەرگەرییەکان بگەیەنێتە ناوچە دوورەدەستەکان، شوێنەکانی شەڕ و دوورگە دابڕاوەکان کە پزیشکی پسپۆڕیان لێ نییە. چیتر دووری جوگرافی نابێتە ڕێگر لەبەردەم ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤەکان.
پزیشکی لە دوورەوە (Telemedicine) لە ساڵانی ڕابردوودا گەشەی کرد، بەڵام نەشتەرگەرییە ئاڵۆزەکان بەهۆی دواکەوتنی سیگناڵ (Latency) مەحاڵ بوون. ئێستا تۆڕە نوێیەکان ئەو بەربەستەیان نەهێشتووە.
شارەزایان دەڵێن نەشتەرگەری لە دوورەوە بەم زووانە دەبێتە کارێکی ئاسایی لە حاڵەتە کتوپڕەکاندا، بەمەش کاتی گواستنەوەی نەخۆش بۆ شارە گەورەکان دەگەڕێتەوە و ژیانیان ڕزگار دەبێت.
ئەم نەشتەرگەرییە لەلایەن تیمێکی پزیشکی نێودەوڵەتییەوە ئەنجامدرا و لە گۆڤارێکی داهێنانی نەشتەرگەریدا بە دۆکیۆمێنت کرا.
PM:09:30:23/01/2026
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه