نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر نینۆك ده‌رده‌كه‌وێت له نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر ئاگادارت ده‌كاته‌وه 
        
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
نه‌خۆشی چه‌ور جگه‌ر به‌وه جیاده‌كرێته‌وه چه‌وری له‌ناو جگه‌ردا كۆده‌بێته‌وه، به‌گشتی نه‌خۆشییه‌كی بێده‌نگه به‌مانایه‌كی دیكه له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تادا نیشانه‌ی نییه.
نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر دوو جۆری هه‌یه یه‌كه‌میان چه‌وری كحولی  (AFLD) و نا كحولی (NAFLD) ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م له ئه‌نجامی زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی كه‌سه‌كه توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی دووه‌م په‌یوه‌ندی به قه‌ڵه‌وی و كێشی زیاددهوه هه‌یه و بڵاوترین نه‌خۆشییه له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان.
ڕاپۆرتێكی زانستی كه گۆڤاری  Pharmaceutical Journal بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌و كاته‌ی جگه‌ر نه‌توانێت وه‌ك پێویست كار بكات ئه‌وه زیان به خانه‌كانی ده‌گات و گۆڕانكاری مه‌ترسیدار  ڕووده‌دات له دۆخی ته‌ندروستی كه‌سه‌كه.
نیشانه‌یه‌كی دیار له‌سه‌ر نینۆك ده‌رده‌كه‌وێت له قۆناغه پێشكه‌وتووه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر ئه‌ویش ئاوسانی سه‌ری په‌نجه‌كان و چه‌مانه‌وه‌ی نینۆكهكانه و له قۆناغی مه‌ترسیداری ئه‌م نه‌خۆشییه بریتیه له زه‌رد بوونی ڕه‌نگی چاو و پێست و كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له بۆشای سكدا و ئاوسانی زراوه.
كێشی زیادده‌ی له‌ش و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی خانه‌كانی له‌ش بۆ هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین و به‌رز بوونه‌وه‌ی شه‌كر و چه‌وری سیانی خوێن هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوونه به‌م نه‌خۆشییه و ڕێكخستنه‌وه‌ی سیستمی خۆراك و ژیان مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه كه‌مده‌كاته‌وه.
 
        
        
AM:09:27:03/03/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									5624
 جار خوێنراوهتهوه